Oct 10, 2013

Seeking justice...



In May 2013, Amnesty International (AI) contacted CPT and asked whether the team in Suleimani would be willing to meet with a lawyer involved in a case that AI covered in their report. The lawyer, Kak Umer told CPT that the former General Director of the Asaish (Iraqi Kurdistan intelligence and security forces) Haqim Qader arrested his brother Hussein Hama Ali Tawfiq,  known as Hajji Hussein, and allegedly ill-treated him in prison demanding that Hajji Hussein signs confessions against other people. Hajji refused and repeatedly suffered severe beatings and threats.(*)  After that, he was released. Hajji Hussein left Kurdistan to go to Germany for treatment to heal his injuries.

While Hajji Hussein was in Germany, CPT met with others involved in the case, including another international organization.  CPT learned that this case is connected to a larger case. CPT met with another person who was also allegedly mistreated. The team also met with Mrs. Sakar, the wife of a former Suleimani mayor who died in prison in unclear circumstances.

While Hajji Hussein was out of the country, the case was appealed. Hussein voluntarily decided to come back and seek a just resolution through the justice system. Upon return, he was re-arrested.

Kak Umer asked CPT if the team would visit his brother in prison.  On September 29, three CPT members went to Kani Goma prison with Kak Umer and two other lawyers. Hajji told CPT that he hoped his case could be brought to a close the following day, September 30, when a hearing was scheduled in court, and that his charges would finally be dropped. However, he expressed fear that something could happen on the way to the court in the morning and that he might not be able to reach the court alive. CPT spoke with the director of the prison before leaving and informed him that internationals will continue observing and documenting the case.

At court the next morning, CPTers were very eager to see Hajji, hoping that he would arrive well. CPTers saw several other cases and felt relieved when Hajji Hussein arrived. Hajji Hussein described the ill-treatment he received in prison, and told the judges of the false confessions. CPT noted that his file was several inches thick, and the lawyer told CPT that the judges also had the medical records from Germany. A prosecutor called the judges attention to alleged inconsistency in Hussein's testimony and confession. However, Hussein claimed he did not sign them.  The judges decided once again to postpone the case, supposedly for further investigation.

Hajji Hussein looked shocked, disappointed and fearful as he was leaving the courtroom. After his revealing testimony, Hajji Hussein told CPT that he fears for his safety and his uncertain future. Kak Umer asked CPT for renewed efforts and support for his brother.
CPT visited Haji Hussein in prison again on October 6. This time he looked thinner and even more worried than before. He told CPT that the prison guards have begun to treat him differently, and deny him things that other prisoners are allowed. He says he is experiencing psychological pressure. 

The next hearing was originally scheduled to take place on October 13. However, on October 8, Hajji's lawyers informed the team that the case may be transferred to a court in Erbil. If this happens, it would take several months for the court to reopen the case, during which time Hajji Hussein would need to stay in prison.

CPT asks for the release of Hajji Hussein, and a safe return to his family. CPT asks for the courts to seriously consider the record of alleged ill-treatment suffered by Hajji Hussein, clearly an illegal act perpetrated by the state actors. CPT also asks the KRG authorities for a thorough investigation of the case and the treatment Hajji Hussein received in prison, and that the responsible people be brought to justice according to the laws of the land.

(*) more detailed information about Hajji's ill-treatment while in prison can be found in the Amnesty International report of 11 March 2013 http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE14/001/2013/en page 24-25.

 

گه‌ڕان بۆ دادپه‌روه‌ری


له‌ مانگی ئایاری ۲۰۱۳ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌که‌مانه‌وه‌ کرد له‌ سلێمانی که‌ داوایان لێکردین له‌ نزیکه‌وه‌ چاومان به‌ پارێزه‌ر کاک عمر بکه‌وێت که‌ له‌ که‌یسێک ئاگاداره‌ که‌ پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاپۆرته‌کانیان ئاماژه‌یان پێداوه‌ ، کاک عمر به‌ CPT ڕاگه‌یاند که‌ براکه‌ی له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌ که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ (حاکم قادر حه‌مه‌ جان ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه‌ ,  به‌ ناوی(حاجی حسێن قوله‌ره‌یسی ) که‌ تووشی چه‌ندین ناڕه‌حه‌تی بووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵدا کراوه‌ له‌ زیندان ، به‌ چاوبه‌ستراوی هێڵراوه‌ته‌وه‌و لێیدراوه‌و زۆری ئه‌وه‌ی لێکراوه‌ که‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک واژۆ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵرێت بیبینێت یان بیخوێنێته‌وه‌ یاخود بۆیان خوێندۆته‌وه‌ و داوایان لێکردووه‌ واژۆی بکات ، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیکردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوور بووه‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و ویستوویانه‌ خه‌ڵکی تر تێوه‌بگلێنن .  پاشان ئازاد ده‌کرێت ، حاجی حسێن سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ئه‌و کێشه‌ ته‌ندروستی وبرینداریانه‌ی که‌ تووشی هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی زیندانیکردنه‌که‌یدا .
ئه‌و کاته‌ی حاجی حسێن له‌ ئه‌ڵمانیا بوو ، CPT چه‌ند لایه‌نێکی تری بینی که‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان ئاگاداری که‌یسه‌که‌ بوون وه‌ک ڕێکخراوێکی تری نێوده‌وڵه‌تی ، CPT ئه‌وه‌شی زانی که‌ ئه‌م که‌یسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌یسێکی گه‌وره‌تره‌وه‌ هه‌یه‌ ، CPT توانی که‌سێکی تریش ببینێت که‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌کی خراپ بووبۆوه‌ ، هه‌روه‌ها CPT توانی له‌ نزیکه‌وه‌ به‌ ڕێز خاتوو ساکارهاوسه‌ری قائیم قامی پێشوو ببینێت که‌ له‌ که‌شێکی ته‌مومژاویدا له‌ زیندان گیانی له‌ ده‌ست دا .
ئه‌و کاته‌ی حاجی حسێن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوو ، که‌یسه‌که‌ی ته‌میز ده‌کرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ حاجی حسێن بڕیار ده‌دات به‌ ویستی خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ تاوه‌کوو به‌ شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه‌ و یاساییانه‌ که‌یسه‌که‌ی له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ کۆتایی پێبێت ، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ، خۆی ته‌سلیم کردوو خرایه‌وه‌ زیندان . 
کاک عمر داوای له‌ CPT کرد که‌ سه‌ردانی براکه‌ی بکه‌ین له‌ زیندان ، له‌ به‌رواری ۲۹ ی سێپته‌مبه‌ر سیان له‌ ئه‌ندامانی CPT و کاک عمر و دوو پارێزه‌ر سه‌ردانمان کرد ، هه‌روه‌ها داوای له‌ CPT کرد که‌ له‌ ڕۆژی دادگایه‌که‌دا ئاماده‌بین بۆ ڕۆژی دواتر واته‌ ۳۰ مانگ . پێیان وابوو که‌ پێده‌چێت دواهه‌مین دانیشتنی دادگا بێت و هه‌موو ئه‌ تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی کرابوو ڕه‌ت بکرێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسی له‌وه‌ هه‌بوو که‌ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ دادگا کاره‌ساتێکی نه‌خوازراو ڕوو بدات و به‌ زیندووی بگه‌یه‌نرێته‌ دادگا ، CPT له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌که‌ گفتوگۆیان کرد پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن پێیان ڕاگه‌یاند که‌ ئێمه‌ وه‌ک ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مانه‌وێت له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ئه‌م که‌یسه‌ بکه‌ین و به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین . 
بۆ ڕۆژی دواتر له‌ دادگا زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بووین که‌ حاجی حسێن ببینین و دڵنیابین که‌ به‌ سه‌لامه‌تی ده‌گاته‌ دادگا پاش ئه‌نجام دانی چه‌ند دانیشتنێک بۆ چه‌ند که‌یسێکی جیاواز دواجار سوپاس بۆ خوا حاجی حسێن سه‌ره‌ی هاتوو بینیمان ، حاجی حسێن باسی له‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی خراپی کارمه‌ندانی زیندانه‌که‌ کرد که‌ پێشتر چۆن به‌ زه‌بری هێز وویستوویانه‌ دانبنێت به‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ بۆی هه‌ڵبه‌سترابوو ، CPT تێبینی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئه‌ستووری ئه‌و فایله‌ی که‌یسه‌که‌ی چه‌نده‌ گه‌وره‌بوو که‌ له‌ به‌رده‌م دادوه‌ره‌که‌دا بوو ، پارێزه‌ره‌که‌ی به‌ CPT ڕاگه‌یاند که‌ ڕاپۆڕتی پزیشکی دکتۆره‌کانی ئه‌ڵمانیایان خستۆته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر ، داواکاری گشتی سه‌رنجی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ ڕاکێشا که‌ جیاوازی له‌   ووته‌کانی حاجی حسێندا هه‌یه‌  ، حاجی حسێن باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و واژۆیانه‌ی کراون هی ئه‌و نییه‌و زۆر جیاوازه‌ له‌ واژۆی خۆی ، دادوه‌ر بڕیاری دواخستنی که‌یسه‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڵێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت . 
ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی سه‌ڕسوڕمان بۆ حاجی حسێن ، هه‌ستی به‌ ترس و بێ هیوایی ده‌کرد کاتێک هۆڵی دادگای به‌جێهێشت ، حاجی حسێن به‌ CPT ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌و دڵنیا نیه‌ له‌ داهاتووی خۆی و ترسی له‌ سه‌لامه‌تی گیانی هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ کاک عمر داوای له‌ CPT کرد که‌ به‌رده‌وام بن له‌ پاڵپشتی براکه‌ی .
له‌ شه‌شی ئۆکتۆبه‌ر جارێکی تر CPT سه‌ردانی حاجی حسێنی کرده‌وه‌ له‌ زیندان ، ئه‌مجاره‌ زیاتر هه‌ستی به‌ دڵه‌ڕاوکێ و ترس ده‌کرد وه‌ک جارانی پێشوو به‌ وته‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانه‌کانیش به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان گۆڕاوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ، وه‌ک پێویست مامه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کسانانه‌ نابینێت و جیاوازی ده‌که‌ن و له‌ ژێر فشارێکی ده‌روونيدا بووه ‌ . 
وابڕیاره‌ له‌ ۱۳ تشرینی یه‌که‌م دانیشتنی داهاتووی دادگا ئه‌نجام بدرێت , به‌ڵام له‌ ۸ی ئۆکتۆبه‌رئه‌وه‌مان بیست که‌ پێده‌چێت که‌یسه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای ته‌ممیزی هه‌ولێر بکرێت که‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی ترس و بێ هیوایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه‌ که‌ چه‌ند مانگێک بخایه‌نێت . CPT داوای ئازادکردنی حاجی حسێن ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو خێزانه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها  CPT داوا له‌ دادگا ده‌کات که‌ به‌ جدییه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و ڕاپۆرته‌ پزیشکیانه‌ بکات که‌ حاجی حسێن به‌ هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه‌ تووشی ناڕه‌حه‌تی و ئازارچه‌شتن هاتووه‌ . هه‌روه‌ها CPT داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که‌ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی وورد له‌وڕه‌فتارو خراپ مامه‌ڵانه‌ بکات که‌ حاجی حسێن  ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ له‌ زیندان و په‌لکێشی ئه‌و که‌سانه‌ بکات بۆ به‌رده‌م دادگا که‌ به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردووه‌.