Nov 19, 2013

Participants of the workshop about non-violence ask: We want to learn more.



In the spring and summer months of 2013, CPT Iraqi Kurdistan team conducted twelve workshops about the fundamental ideas and practices of non-violence for students and people of other levels of Iraqi Kurdish society. In cooperation with the Suleimani Directorate of Education, the team was able to present this interactive workshop in five high schools to over 180 female and male students and teachers. Later on, the team ran the workshop in other places, including Culture Café and Café 11 in Suleimani, Amez Center for Women in Halabja and the towns of Qaladze and village of Daraban. At the end of each workshop the team asked the participants to share their thoughts and suggestions through the evaluation forms.   

CPT IK felt deeply encouraged by the participants' feedback and responses. The team compiled the results into a report in order to share the diverse and earnest thoughts of the participants with the education sector of the government, as well as the civil society organizations. The hopes are that they would also get encouraged and respond to the requests of the participants by developing and providing for further workshops and trainings focused on non-violence. 

Nov 18, 2013

به‌شداربووانی وۆركشۆپی ناتوندوتيژی خوازيارن زياتر فێربن :

له‌ وه‌رزی به‌هار و هاوينی ۲۰۱۳  تيمه‌كانی بنياتنانی ئاشتی مسيحیCPT   زنجيره‌يه‌ك خولی راهێنانی ناتوندوتيژی له‌  ۱۲  وۆركشۆپدا پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی چه‌مكی ناتوندوتيژی بۆ خوێندكاران و چينه‌ جياوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ هه‌رێمی كوردستان .
به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رايه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، تيمه‌كه‌مان توانی له‌ ۵  ئاماده‌يی به‌ به‌شداری مامۆستايان و  ۱۸۰خوێندكاری كوڕ و كچ ئه‌م وۆركشۆپه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن ، دواتر له‌چه‌ند سه‌نته‌ر و ناوه‌ندێكی تريش هه‌مان وۆركشۆپ پێشكه‌ش كرا له‌وانه‌ : قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری و كافێ ۱۱  له‌ سلێمانی ، سه‌نته‌ری ئامێز له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگخانه‌ له‌ قه‌ڵادزێ ، گوندی داره‌به‌ن له‌ ڕانیه‌  .
له‌ كۆتايی وۆركشۆپه‌كاندا  CPT به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی وۆركشۆپه‌كه‌ و راگۆڕينه‌وه‌ و پێشنيازی به‌شداربووان له‌ شێوه‌ی راپرسيه‌كدا چه‌ند پرسيارێكی ئاراسته‌ی به‌شداربووان كردبوو .
بۆ   CPT هاندانێك بوو كاتێك وه‌ڵامی به‌شداربووانمان پێگه‌یشت كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ له‌م وۆركشۆپه‌ ده‌يانڕوانی ، بۆیه‌ به‌ باشمان زانی كه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا بير و بۆچونيان بخه‌ينه‌ ڕوو تاوه‌كوو كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌ . هيوامان وايه‌ كه‌ ئه‌وانيش به‌ گرنگی يه‌وه‌ بڕواننه‌ داخوازيه‌كانيان سه‌باره‌ت به‌ فراوانكردن و گه‌شه‌پیدانی ئه‌م جۆره‌ خول و وۆركشۆپانه‌ .